٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عیراق ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 14/6/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز دێنیس گاوێر باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری.

له‌ دیدارێكدا ، كه‌ كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو ، گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ره‌نسا و بارودۆخی سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتی فه‌ره‌نسا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ .

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له‌ عیراق پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا به‌ گرنگ وه‌سفكرد و ته‌ئكیدیان له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرده‌وه‌ .

هەواڵی پەیوەندیدار