موقتەدا سەدر داوای دادگایی‌کردنی مالیکی دەکات

بەغدا - / KDP.info کوتلەی ئەحرار سەر بە موقتەدا سەدر داوا دەکات نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی پیشێل‌کردنی یاسا دادگایی بکرێت و هاوکات به‌هۆی کۆنترۆڵکردنی دادگا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆتە دیكتاتۆر. په‌رله‌مانتارێکی كوتله‌ی ئه‌حڕار، له لێدوانێك بۆ مەدا پرێس رایگه‌یاند: سەرۆک وەزیران به‌رامبه‌ر بە لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه و رەتکردنەوەی ئاماده بوونی له دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمه‌تباره و یاسای پیشێڵکردووە، بۆیه پێویسته له‌رووی یاساییه‌وه دادگایی بكرێت. ئیمان موسه‌وی هەروەها راگه‌یاند، ئه‌و رێوشوێنانەی کە ماوه‌یه‌كی زۆره نوری مالیكی گرتویەتییە‌به‌ر، رێگایەکە بۆ هینانەکایەی دیكتاتۆرێكی نوێ بۆ عێراق ، سه‌ره‌تای کارەکانیشی به کۆنترۆڵکردنی دادگا ده‌ستپێكردوه. موسه‌وی دووپاتیکردەوە: کە لە ئێستەدا %90ی دادگا له ژێر دەسەڵاتی نوری مالكییە و بۆیەش بریارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە هەند وەرناگرێت .




