باراک ئۆباما: شەڕی ئێمە شەڕی دژ بە ئیسلام نییە

ئەمەریکا - / KDP.info باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتیکردەوە کە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریكا لەجەنگێكی دژ بە ئیسلام نین، بەڵکو دژی تیرۆریستان جەنگیان بەرپا کردووە، باراک ئۆباما ئاشكراشی كرد : کە لێدانی گرووپە تیرۆریستییەكان لە ئەفغانستان و تەواوی جیهان ، دژ بە ئیسلام نییە و وەک گرووپە توندرەوە سیاسییەكان، هاوشێوەی قاعیدە و حزبوڵڵای لوبنان کە گرووپی توندڕەوەن ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستە روو: لەماوەی رابردوودا ئەمەریکا زیاتر لەیەك تریلیۆن دۆلاری بۆ جەنگی دژە تیرۆر تەرخانكردووە و زیاتر لە (7) هەزار سەربازیشی بۆتە قوربانی ئەو جەنگانە. باراك ئۆباما ئەوەشی ئاشکراکرد : کە بەشێك لە وڵاتە ئیسلامییەكان لە جەنگی دژە تیرۆردا بەشدارن، لەوبارەیەشەوە ئاماژەی بە هاوكارییەكانی عەربستانی سعودیە كرد و ئاماژەی دا : کە بەهاوكاری دەزگای هەواڵگریی سعودیە، رێگری لە تەقاندنەوەی فڕۆكەیەك لەسەر زەریای ئەتڵەسی كراوە.




