عێراق : نوێژی هەینی بە هاوبەشی نوێژخوێنانی سوننە و شیعە کرا
بەغدا - / KDP.info ئەمڕۆ لە نوێژی هەینی دا لەنێوان کۆمەلە نوێژخوێنێکی سوننە و شیعەدا لە گۆرەپانێکی شاری بەغدا بە هاوبەشی بەڕێوەچوو، نوێژی ئەم هەینییە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و پیاوانی ئاینی و هاوڵاتیان نەشداربوون، نوێژكردنهكه لە گۆڕەپانی نەسبی شەهید لەبەغدا کرا و تیێدا سەرۆکی هەریەک لە وەقفی شیعە و سوننە، عامر خوزاعی راوێژکاری نوری مالیکی بۆ کاروباری ئاشتەوایی نیشتیمانی و ژمارەیەک بەرپرس و پیاوانی ئایینی و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان بەشدارییان تێدا کرد. ئەم نوێژکردنە هاوبەشە لەسەر داوای نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق هات، کە تێدا داوای کردبوو نوێژی هەینی ئەمرۆ ،بکرێتە وەڵامێک لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی، کە لەچەند رۆژی رابردودا کرایە سەر ژمارەیەک مزگەوت و حوسێنییەکان لەشارو شارۆچکەکانی عێراق و کە لە دەرنجام دا سەدان کوژراو و بریندار لەریزەکانی هەردوو پێکهاتەی لێکەوتەوە.




