سوپای تورکیا: چەكی كیمیایی لە دژی پەكەكە بەكارنە هێنراوە

ئەنقەرە - / KDP.info داواكاری گشتی سەربازی سەر بەسەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا رەتیكردووەتەوە كە سوپای توركیا چەكی كیمیاوی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان پەكەكەی بەكارهێنابێت. رۆژنامەی سەباحی تورکیا بڵاویکردەوە: داواكاری گشتی سەربازی كە سەر بەسەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیایە، ماوەیەک بەر لە ئێستا بڕیارێكی نوێی لەسەر مەسەلەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لەساڵی 2011دا لەدژی چەکدارانی هەپەگە لەناوچەی دۆڵی تەیارێ دەركرد و لەئەنجامی لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكە رەتیكردەوە كە سوپای توركیا چەكی كیمیاوی لەو ناوچە بەكارهێنابێت. شایەنی باسە: لەڕۆژی 22 ی تشرینی یەكەمی 2011دا سوپای توركیا بەفڕۆكەو كۆپتەری جەنگیو بەچەكی كیمیایی هێرشی كردە سەر گروپێك گەریلای هەپەگە و لەدەرنجامدا 36 چەکدار بەچەكی كیمیایی گیانیان لەدەستدا.




