مامۆستایانی ئایینی لە %20 ی مووچەیان بۆ زیاد دەبێت
هەولێر- تایبەت بە kdp.info/ دوای هەوڵێكی زۆری لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستانو یەكێتی زانایانو وەزارەتی ئەوقافو لایەنە پەیوەندیدارەكان، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچەی مامۆستایانی ئایینی هاوتا بكات لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەمەش (20%)ی مووچەیان زیاد بكات، دواتر ئەمە لە پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان خرایە رووو دەنگی ئەندام پەرلەمانەكانیشی وەدەست هێنا، بەڵام ئەم هەموو ماوەیە ئەم بڕیارە نەخرایە واری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش وایكرد یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هەوڵی جیددی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بدات بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكرێتو، مامۆستایانی ئایینی بەشە موچەیان زیاد بكرێت وەك لە یاساكە هاتووە.
مەلا عەبدوڵلا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانیدا كە كۆپیەكی بۆ( kdp.info) نێرداوە گووتویەتی: ئەم دواكەوتنە یەكێتی زانایانی زۆر نیگەران كرد، چونكە هەموو رێگە یاساییەكان كۆتاییان پێ هاتبوو، بۆیە هەوڵی زۆرمان داو لە موتابەعەو بەدواداچوونی بەردەوام بووین لەگەڵ سەرجەمی ئەم لایەنانەی پەیوەستن بەم بابەتەوە، لە هەمووشیان زۆر بە وردیو چڕی نیگەرانی خۆمان پێگەیاندن، ئەوانیش هەمیشە وەڵامیان دەداینەوە، كە خەریكە كارەكان تەواو دەبن، خۆش بەختانە دوای ئەم هەوڵو ماندوبووونانە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رێنمایی تازەی دەركرد بۆ سەرفكردنی ئەم زێدە مووچەیە.




