٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لقی دوو لە یادی سۆڕشی گولانی پێشکەوتنخوازدا،کۆمەکی 150 خێزان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی  37مین ساڵیادى هەڵگیرسانى شۆرش گولانى پێشکەوتنخواز، لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونى عەلى حوسین بەرپرسى لقى دوو و کارگیرانى لق و بەرپرسى ناوچەى برایەتى، لیژنەى ناوچەى برایەتى کۆمەک و هاوکارى بۆ 150 خێزانى هەژار و کەم دەرامەتى سنورى ناوچەکەى دابینکرد.
لە سەرەتاى رێورەسمەکەدا بەرپرسى لق لە وتەیەکدا باسى لە بایەخ و گرنگى هەڵگیرسانى شۆرشى گولان وەک زەرورەتێکى قۆناغەکە و درێژەپێدەرى شۆڕشى ئەیلوڵ وەسف کرد، هەر لە وتەکانى دا جەختى لە پاراستنى هەموو ئەو دەستکەوتانە و یەکریزى نێوماڵى کورد کردەوە، کە بە قوربانیدانێکى زۆرى پێشمەرگە و خەباتى بێوچانى پێشمەرگە و خەڵکى کوردستان هاتۆتەکایەوە، پاشان بەرپرسى لق تەئکیدى لە نەهج و بەرنامەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردەوە کە هەموو کات هەوڵیداوە باروگوزەران و ژیانى خەڵکى کوردستان باشبکات و گرنگى بەپێشکەوتنى بارى ئابورى هەرێمى کوردستان بدات، لە کۆتایشدا بەرپرسى لقى دوو کۆمەک و هاوکارییەکەى پێشکەش کردن.

هەواڵی پەیوەندیدار