موعاز خەتیب 100رۆژ دەرفەت بۆ ئەسەد تا کورسییەکەی چۆڵ کات

سوریا - KDP.info / موعاز خەتیب سه‌رۆکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی رژێمی سووریا داوا له بەشار ئەسەد ده‌کات،له ماوه‌ی بیست ڕۆژدا ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵیت. به‌پێی هه‌واڵی ڕووسیا ئه‌لیه‌وم: مه‌عاز خه‌تیبپێشنیازێکی نوێ ده‌خاته ڕوو و تێدا داوا له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆکی رژێمی سووریا ده‌کات له ماوه‌ی بیست ڕۆژدا واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و هاوکات ده‌توانێت 500 که‌س له‌و که‌سانه‌ی خۆی هه‌ڵیده‌بژێرت ببات بۆ هه‌ر وڵاتێک که مافی نیشته‌جێ بوونی دەداتێ . لە پێشنیازەکەیدا موعاز خەتیب داوای کردووه ده‌وڵه‌تێکی ئینتقالی بۆ ماوه‌ی 100 ڕۆژ به سه‌رۆکایه‌تی وائیل حه‌لقی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستا یان فاروق ئه‌لشه‌رعی، جێگری ئه‌سه‌د له سووریا کاروباره‌کان بگرێته ئه‌ستۆ و له‌ژێر چاوه‌دێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کار بکات. دوێنێ له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ئیئتیلافی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆن بە ئامانجی دیاری کردنی جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ خه‌تیب که ده‌ستی له کار کشاوه‌تەوە کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ساز کرد




