ساڵح موتڵگ بەرەیەک دادەمەزرێنێت و مالیکیش پشتیوانی دەکات

بەغدا - KDP.info / نوریمالیكی بۆ په‌راوێزخستنی ئەیاد عه‌لاوی و ئوسامە نوجێفی پشتیوانی لە ساڵح موتڵگ دەکات تا به‌ره‌یه‌كی نوێی سوننە به‌ناوی به‌ره‌ی رزگاری عێراق پێکبهێنێ، ساڵح موتله‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی لیستی عێراقیه هه‌وڵه‌كانیان تەرخانکردووە، بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نوێ سوننە بە ئامانجی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ی عێراق،بەرەی رزگاری عێراق کە موتڵەگ هەوڵدامەزراندنی بۆ دەدات نزیكه‌ی 100 لایه‌ن له‌خۆده‌گرێت و بە ئامانجی په‌راوێزخستنی هه‌ریه‌ك له ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجێفی، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتیوانی له‌و به‌ره نوێیه ده‌كات. سه‌ركرده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی و چاكسازی و گه‌شه‌پێدان بۆ سۆمەرییە نیوز ئاشكرایكرد: بەرەی رزگاری کە موتلەگ سەرۆکایەتی دەکات پێكهاته جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت و ئامانج لێی ده‌ربازكردنی عێراقه له‌قه‌یرانه‌كان.




