٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد

سەرچاوە: KDP.info

 ئێوارەی ئەمڕۆ جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا هاوڕابوون لە گرتنەبەری ڕێگەچارەی ئاشتیانە و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی قەیرانە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە. هەروەها جێگری سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا كردوەوە و پرسە و هاوخەمیی خۆیشی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند بە بۆنەی كۆچی دوایی خۆشكی بەڕێزیانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار