رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د تاوانی جه‌نگ‌و تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌مڕۆ 77 هاووڵاتی له سووریا كوژراون.
لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی ناوخۆیی سووریا رایانگه‌یاند "ئه‌مڕۆ 77 هاووڵاتی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا كوژراون، كه زۆربه‌ی كوژراوان له شاره‌كانی (حمس، دێرزور و درعا) بوونە".
لەلایەكی دیكەوە رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكیدا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌ڵوێستی یه‌كلایی كه‌ره‌وه وه‌ربگرن له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه، لەوبارەیەشەوە رایده‌گه‌یه‌نێت "ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه".
له راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه "ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا سیاسه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه به‌كارده‌هێنێت له دژی ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی له ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌ن و هاووڵاتیانی سڤیل ده‌ترسێنن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "هێزه‌كانی سووریا خه‌ڵك ده‌كوژن و ئازاریان ده‌ده‌ن و ماڵ و موڵك و كێلگه‌ی هاووڵاتیان تێكده‌ده‌ن و ده‌سووتێنن".




