پەرلەمانتاریک: ھەوڵ دەدەین لە دوای پشوی پەرلەمان ئەو پرۆژە یاسایانەی ھەرێم و بەغدا لە سەری رێککەوتوون پەسەندی بکەین

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/مەحما خەلیل ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.info راگەیاند:بەھۆی ناکۆکی لەنێوان لایەنەسیاسییەکان ئەستەمە پەرلەمان بتوانی پڕۆژە یاسا گرنگەکان پەسەند بکات،تەنھا چەند پرۆژە یاسایەکی کەم نەبێت، چونکە پەرلەمان لە دەست سونە دایە و حکوومەتیش لە دەست شیعەکان دایە ھەردوولا ھەوڵ بۆ لاوازکردنی یەکتری دەدەن، ھەر بۆیەش تائیستە پەرلەمان نەیتوانیوە رۆڵی خۆی بەتەواوەتی بگێرێ.
مەحما خەلیل گوتیشی: ئەو یاسایانەی رەنگە لەم خولە پەسەند بکرێن یاسای بودجەی ساڵی 2014ای ھەلبژاردنی داھاتوو و ئەگەر فشاریش ھەبێت رەنگە یاسای نەوت و غازیش پەسەند بکرێت.
خەلیل رونیشیکردەوە، لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی پێشنیاری کردووە ھەر کوتلەیەک پڕۆژە یاسایەک دیاری بکات بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت، بۆیە ئێمە وەکو کورد یاسای قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانمان ئامادەکردوە و دوای تەواو بوونی پشوی پەرلەمانی دەخرێتە بەرنامەی کار بەمەبەستی پەسەند کردنی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای راستکردنەوەی سنوری پارێزگاکانیش لە پەرلەمانە و ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن و دوای پشوی پەرلەمان ئەو یاسایە لەگەڵ یاسای بودجە ھەوڵ دەدەن لەپەرلەمان پەسەند بکرێن.




