٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەی پەنابەرانی کوردی سوریا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە 140ھەزار کەس

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: رێژەی ھاتنی پەنابەرانی سوری بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر زیادیکردووە کە ئێستە نزیکەی140ھەزار پەنابەری سوری لە ھەر سێ پارێزگای ھەرێمی کوردستان ھەیە و تەنھا لە پارێزگای دھۆک90 ھەزار پەنابەر ھەیە و لە پارێزگای ھەولێر35 ھەزار و لە پارێزگای سلێمانیش 15 ھەزار پەنابەر ھەیە.
د.دیندار زێباری گوتیشی: ھاتنی پەنابەرانی سوری بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەڵام فشارێک لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریا ھەیە بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنی کوردی کە رێگانادەن بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە ھەرێمی کوردستان بکەن و کوردستانی سوریا جێبھێلن و ئێمەش لە گەڵ ئەوەدانین کە ئەوانەی مەترسی لە سەر ژیانیان نییە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەو ئامارانەی لەدەست un ھەیە ئەو رێژەیە گەیشتۆتە 140 ھەزار پەنابەر و بەردەوام لە زیاد بوون دایە و فشاریکی زۆر لە سەر ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام ھەرێمی کوردستان درێغی نەکردووە و بەردەوام ھاوکاریانی کردووە.

زێباری راشیگەیاند: رەوشی پەنابەران لە ناو کەمپەکان زۆر باش نییە، ھۆکارەک20 ھەزار پەنابەر تەرخانکراوە، بەڵام ئێستە نزیکەی 50ھەزار پەنابەر لەو کەمپە نیشتەجین، ئەمەش کاریگەری دەبێت لە سەر دابینکردنی خزمەت گوزاری بۆیان، ھەرچەندە لە لایەن سەرۆکی حکوومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پارەیەکی پاش تەرخان کراوە بۆ پێداویستییەکان .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر توندوتیژی لە سوریا بەردەوام بێت رەنگە تا ساڵی داھاتوو رێژەی پەنابەران لە عێراق بگاتە 300ھەزار کەس و زۆربەشیان روو بکەنە ھەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە حکوومەتی ناوەندی و وڵاتانی کۆمەک بەخش ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکەن .

هەواڵی پەیوەندیدار