٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌رله‌مان و حكوومه‌ت داكۆكى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیى زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوه‌ڕۆى چوارشه‌ممه‌ 22ى ئایارى 2013 به‌ ئاماده‌بوونى د. ئه‌رسه‌لان باییز سه‌رۆكى په‌رله‌مان و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆ بوونه‌وه‌.
 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى‌ زیاترى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرایه‌ به‌ر باس و داكۆكى له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاسایانه‌ى بۆ ژیانى خه‌ڵك ئه‌وله‌ویه‌تن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك هه‌یه‌؛ بخرێنه‌ ڕیزبه‌ندیى پێشه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى‌ كارى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى زوو په‌سند بكرێن و تێبه‌ڕێنرێن.
 

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا په‌له‌ بكرێت له‌ ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكى ده‌زگاى چاودێریى دارایى به‌ پێى ڕێكاره‌ یاساییه‌كان. هه‌روه‌ها بڕیار درا به‌ پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌موو ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ى كه‌ لێكه‌وته‌ى داراییان هه‌یه‌، دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندیى سه‌رۆكا‌یه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئینجا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كاره‌وه

هەواڵی پەیوەندیدار