٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتە كوردییەكانی رۆژهەڵات هەڵبژاردنەكانی ئێران بایكوت دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/  هاوكات لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری لە ئێران، پارت و لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردووەتەوە و داوایان لە خەڵكی ئێران بە گشتی و خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تایبەتی كردووە كە بایكوتی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران بكەن.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی رزگاری ئونڵین بڵاوی كردووەتەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی كۆمەڵە و چەندین لایەنی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە رایگەینداروێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەم هەڵبژاردنانە وەكو هەڵبژاردنەكانی پێشوویە و نابێتە زەمینە خۆشكەر بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی ئێران و باشتر كردنی باری گوزەرانی خەڵكی ئێران.

پارت و لایەن سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان داوایان لە خەڵك كردووە فەریوی پرۆپاگەندەكانی پاڵێوراوەكانی هەڵبژاردنەكان نەخۆن و لە رۆژی دەنگداندا لە ماڵی خۆیان نەچنە دەر و بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان نەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار