٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پلانێكی چەند تەقینەوەی دیكە لە شاری رەیحانلی پووچەڵ كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

حەتای- KDP.info/  رۆژی چوار شەممە پارێزگاری پارێزگای حەتای لە رۆئاوای توركیا جەلالەدین لە كەسێز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە هێزەكانی پۆلیس توانیویانە تیمێكی شەشە كەسی دەستگیر بكەن كە پلانیان بۆ چەندین كردەوەی دیكەی تیرۆریستی لە شاری رەیحانلیدا كردبوو.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی توركی بڵاویكردووەتەوە كە پارێزگاری پارێزگای حەتای ئاماژەی بەوە كردووە كە بە پێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند رۆژی رابردوو گەیشتوونەتە دەستی هێزە ئەمنییەكان، تێمێكی تایبەتی لە ژاندارمە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی دیكە بۆ لێكۆڵینەوە كردن لە سەر ئەم زانیارییانە پێكهێنراوە و دواتر بۆیان روون بووەتەوە كە تیمێكی شەش كەسی دەستیان بە ئامادەكاری بۆ تەقاندنەوەی چەندین بومب لە شاری رەیحانلی و لە كەمپی ئاوارەكانی سووریادا كردووە و لە بەرنامەیاندا بووە كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە ئاوارەكانی سووریا بكوژن و ژمارەیەكی دیكەیش برەفێنن.

دواتر تیمێكی دیكەی هاوەبەش بە سەرپەرەشتی هێزی تایبەت دامەزراوە و لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە دەست بە ئوپەراسیۆنێكی بەرفراوان كراوە و لە ئەنجامدا توانراوە ئەو شەش كەسە كە هەر هەموویان خەڵكی توركیان دەستگیر بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار