مۆر كردنی پەیمانی نەوت لەگەڵ كوردستان كۆتایی هاتن بە سیستەمی كۆنە

ئەنقەرە- KDP.info/ رۆژنامەی فینانسال تایمزی ئەمریكی بابەتێكی لە سەر پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و توركیا بە تایبەتی لە بواری نەوت و وزەدا نووساندووە و ئەم بابەتە لە لایەن بی بی سی توركییشەوە وەرگێری توركی كراوەتەوە.
بە پێیئەم راپۆرتە مۆركردنی پەیمانی گەڕان بە دوای نەوت و هەناردە كردنی نەوتی كوردستان لە لایەن توركیایەوە گەورەترین رووداوی ئەم دوایەی ناوچەكە لە دوای بەهاری عەرەبییە و بە مانای هەڵوەشاندنەوەی پلانەكانی دوای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی كۆنە.
نووسەری ئەم راپورتە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمەریكا رەخنەی لەم هەڵوێستەی توركیا كردووە و رایگەیاندووە كە مۆركردنی ئەم پەیمانە لەگەڵ كورددا زەمینە خۆشكەرە بۆ پارچەكردنی عێراق، بەڵام توركیا بە هۆی بەرەژوەندییە ئابوورییەكانی داهاتووی خۆیەوە ئەو رەخنانەی بە هەند وەرنەگرتووە و بە جۆرەیەك دابەشكردنی عێراقی پێ باشە. توركیا كە پێشتر نەیدەویست كورد لە عێراق ببنە خاوەن پێگە و هێز، ئەمڕۆ ئامادەیە كە بۆ بەهێزتركردنی و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی خۆی لە گەڵ كورد لە ناوچەكەدا دڵی ئەمەریكا لە خۆی بڕەنجێنێت.




