٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەتی یاسا داوا کارە ئوسامە نوجەیفی داوای لێبوردن بکات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info/ دوای ئەوەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نوری مالیکی بە لادان لەدەستور و بێباك بوون لە رشتنی خوێنی هاووڵاتیانی عێراق تۆمەتبار كرد. لە بەرانبەر ئەو وتانەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پەرلەمانتارانی سەر بە لیستی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالكی  سەرۆكایەتی دەكات، هەڵمەتێكی راگەیاندنیان لە دژی ئوسامە نوجەیفی دەستپێكردووە، داوا دەكەن سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستبەجێ‌ دەست لە كار بكێشێتەوە و هاوكات داوای لێبوردن لە گەلانی عێراق بكات. ئەندامێکی لیستی دەوڵەتی یاسا فاتمەئەلزركانی لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستۆتەروو: کە قسەکانی نوجەیفی، گوزارشتبوو لە بۆچوونی سەرۆكی حزبێك نەك سەرۆكی پەرلەمان،  کۆنگرەکەی نوجێفش كوتەدایەكی سیاسی بوو بەسەر حكوومەتی عێراقدا . بۆیە پێوستە داوای لێبوردن لە گەلانی عێراق بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار