لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی ئه‌منی پێك ده‌هێنرێت

عێراق - KDP.info / ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی ئه‌منی پێكده‌هێنێت، دواتر دەرنجامەکەی ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئه‌منی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له لیژنه‌كانی نه‌زاهه و ئه‌من و مافی مرۆڤ پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی ئه‌م داوییه. ئەو ئەندامەی لیژنەی بەرگری بە مالپەری ئەمری راگەیاند: لیژنه‌كەیان دەرنجامی کاره‌كانی بەدواداچوونی ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت گوێڕایه‌ڵی پێشنیاز و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان نابێت. له لایه‌كی دیکەوە نوری مالیكی فه‌رمانی داوه به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ریشه‌یی له پلانه ئه‌منییه‌كان‌و فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان کە 13فەرماندەی فیرقەکان لە خۆ دەگرێت کە لەنێوانیاندا فەرماندەی سەربازی کوردیشی تێدایە.




