٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆردۆن و تورکیا سنووره‌کانیان له‌گه‌ڵ سووریا داخست

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info / هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی کۆبووەنەوەی گرووپی ناسراو به‌ هاوڕێیانی سووریا له‌ عه‌مان، ئۆردۆن و تورکیا سنووره‌کانیان له‌گه‌ڵ سووریا داخست،ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا هەریەکە ئۆردۆن و تورکیا سنووره‌کانیان له‌گه‌ڵ سووریا داخستووه‌ و رێگریان له‌ هاتنه‌ ناوی ئاواره‌ سوورییه‌کان دەست پێکردووە، دیپلۆماتێکارێکی ڕۆژئاواش بە رۆیتەرزی راگەیاند: کە ئەوهەنگاوە هۆکارەکەی کێشەی ئه‌منی نییە بەڵکو پەیوه‌ندی‌ به‌ کۆبوونەوەی دۆستانی سووریا‌ لەو وڵاتەدا بووە. دانیشتنی دۆستانی سووریا به‌ به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بی و ڕۆژئاواییه‌کان و به‌ ئامانجی ئاماده‌کاریی بۆ کۆنفڕانسی جنێف به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
 

هەواڵی پەیوەندیدار