تەنیا لەماوەی 4 مانگدا 18 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە
عێراق - KDP.info / بە پێی ئامارێکی وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق دەرکەوتووە کە تەنیا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، 18 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه. له به‌یاننامه‌یه‌كدا حوسێن ئه‌لزهێری بریكاری وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاند: تەنیا لە ماوەی ئەم چوار مانگەی ئه‌مساڵدا، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیکە، 18 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دوای دۆزینەوەیان، هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش وەک بەیاننامەکە ئاشکرای کردووە، ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی كه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی هه‌ڵدراونه‌ته‌وه گه‌یشتۆتە 157 گۆڕ، كه سه‌رجه‌میان روفاتی پیاو ئافره‌ت و منداڵی عێراقی بوونە، حوسێن ئه‌لزهێری بریکاری وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقدا و پێشبینی دۆزینەوەی پتری گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکرێت کە لەسەردەمی رژێمی بەعسەوە کوژراون.




