٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاشتۆن : یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە گەلی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info/ یەكێتی ئەوروپا ئیدانەی توندوتیژییەكانی عیراق کرد و داوا دەکات بەرپرسان بدرێنە دادگا،لە بەیاننامەیەكدا كاسرین ئاشتۆنی وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بەتوندی ئیدانەی توندوتیژییەكانی ئەم دواییەی عیراقی كرد كە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، هاوكات بانگهێشتی بەرپرسە سیاسیەكانی عیراقیشی كرد بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.ئاشتۆن لە بەیاننامەكەیدا نووسیویەتی "بە توندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژییانە دەكەم و یەكێتی ئەوروپا لەپاڵ گەلی عیراقدا دەوەستێت لە ڕووبەڕوبونەوەی توندوتیژیدا. بەگوێرەی ئامارەكان، لە كردەوە تیرۆریستییەكانی چەند رۆژی رابردووی عێراق دا پتر لە سەد کوژراو بە دەیان برینداری دیکەی لێکەوەتەوە و بێجگە لە پشێوی نانەوەی ئەمنی تەقینەوەکان ڕووخساری تایفی پێوە دیاربوو.

هەواڵی پەیوەندیدار