عێراقییە: رێگەى گفتوگۆ لەگەڵ مالیكی پچڕاوە و بەشدارانى كۆبوونەوەكانى هەولێر و نەجەفیش هیچ متمانەیەكیان پێی نەماوە

هادى زاڵمی گوتەبێژ بەناوى بزووتنەوەى ویفاقی نیشتمانى كە بەشێكە لە لیستی عێراقییە بەسەرۆكایەتی ئەیادعەلاوى بە ئاكانیوزى رایگەیاندووە: رێگەى گفتوگۆ لەگەڵ مالیكی پچڕٍاوە و هیچ متمانەیەكیش لای هاوپەیمانانى ئیمزاكەری لێسەندنەوەى متمانە نەماوە.
روونیشى كردەوە، هەرسێ لایەنەی ئیمزاكەری پرسی لێسەندنەوەى متمانە لە چەند رۆژى داهاتوودا كەسێك دیارى دەكەن لە پەرلەمان لێپرسینەوە لە مالیكی بكات.
جێگای باسە هەرسێ لیستی "هاوپەیمانیی كوردستان، لیستی عێراقییە، رەوتى سەدر" لە هەوڵدان بۆ لێسەندنەوەى متمانە لە مالیكی، پاش ئەوەى هەوڵەكانیان بەهۆى رەتكردنەوەى سەرۆك كۆمار جەلال تاڵەبانى بەرەوانەكردنى ئیمزاكان بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران نووچی خوارد، ئێستە ئەو لایانانە دەیانەوىَ بەهۆى پێشێلكردنى دەستوور و زیانگەیاندن بەهاوبەشی لە حوكم لێپرسینەوە لەگەڵ مالیكی بكەن.
لەلایەكی دیكەشەوە ئەمڕۆ 14/6/2012 سەرژاوەیەك لە رۆژنامەى "سەباح" بلاویكردۆتەوە كە سەركۆمارى عێراق بەنیازە بۆ چوارەم جار بانگهێشتننامەیەك ئاراستەى سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بكات بۆ گرێدانى كۆنگرەی نیشتمانى.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەم بانگهێشتننامەیە چەند خاڵێك لە خۆ دەگرێ كە لە كۆنگرەكەدا تاوتوێ دەكرێ.




