له چۆمان هاوكارى بۆ ئاواره‌كانى كه‌مپى دۆمیز كۆكرایه‌وه

چٶمان- KDP.info/ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ هاووڵاتییانى رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپی دومیز، ناوه‌ندی لاوانی چۆمانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به هاوكاری تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان، هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری ماددی ئه‌نجام دراو تیایدا رێژه‌یه‌كی زۆری خۆراكی منداڵ و پاره‌یان كۆكرده‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و بریاره له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه كۆمه‌ك و هاوكاریه‌كان بگه‌یه‌نرێنه كه‌مپی دۆمیز.




