موقته‌دا سه‌در گه‌ڕایه‌وه نه‌جه‌ف

موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در دوای سه‌ردانێكی 10 رۆژی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، گه‌ڕایه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له ناوچه‌ی (حانه)ی شاری نه‌جه‌ف.
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در بۆ نه‌جه‌ف له‌كاتێكدایه پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق له‌په‌ره‌سه‌ندن دان، كه به‌ره‌یه‌ك داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات، لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ئه‌مه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات موقته‌دا سه‌در، سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆی و داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی ده‌كات.




