٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ساڵى داهاتوو زمانى كوردى له‌ هه‌موو عێراق ده‌خوێندرێت

سەرچاوە: Rudaw

بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی كوردی لەوەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگه‌یاند، ساڵى داهاتوو زمانى كوردى له‌ هه‌موو عێراق ده‌خوێندرێت‌و پلانى ستراتیژیشى بۆ داڕێژراوه‌.

حوسێن جاف، بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی كوردی لەوەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگه‌یاندووه‌ "وەزارەتى په‌روه‌رده‌ى عێراق پلانێكی ستراتیژی بۆ خوێندنی زمانی كوردی لە قۆناغه‌كانى ئامادەیی داڕشتووە‌و ساڵی داهاتووش زمانی كوردی لە قۆناغی ئامادەییدا ده‌خوێندرێت".

خوێندنى زمانى كوردى له‌ قوتابخانه‌كانى عێراق بەپێی پلانەكەى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پۆلی (پێنجەم‌و شەشەمی ئامادەیی بەشى وێژەیی‌و زانستی) دەگرێتەوە، لەگەڵ پەیمانگاكانی پێگەیاندنی مامۆستایان‌و هونەرەجوانەكان، حوسێن جاف گوتى "بە پاڵپشتی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ساڵی 2015 بە شێوەیەكی (اجباری) وانه‌ى كوردى له‌ پۆلی شەشەم جێگیر دەكرێت".

تاوه‌كو ساڵی 2003 لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان‌و پارێزگاكانی دیالەو كەركووك‌و سەلاحەدین‌و موسڵ تەنها 50 خوێندنگە هەبووە كە زمانی كوردی تێداخوێندراوە، بەڵام ئێستا 1554خوێندنگە هەیە كە زمانی كوردی تێدا دەخوێندرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار