٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پرۆژە یاسایەكدا هێزی پێشمەرگەی بە بزوتنەوەیەكی رەگەزپەرست ناوزەندكراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بە KDP.info /سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە ئاشكرا دەكات كە لیستی دەوڵەتی یاسا سەرقاڵی دارشتنی یاسایەكە بۆ ریشەكێشكردنی بەعس و لەناوەڕۆكی ئەو یاسایەدا ئاماژە بۆ هەبوونی بزوتنەوەی رەگەزپەرستی نەتەوەیی كراوە كە ئەگەری ئەوە هەیە مەبەست لێی هێزی پێشمەرگە بێت.

 بورهان محەمەد فەرەج ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆkdp.infoگوتی: هەروەك چۆن ئێمە وەك فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرقاڵی ئامادەكردنی یاسای تایبەتین بە قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی لەسەردەستی رژێمی بەعس زیانیان پێگەیشتووە هەریەك لە لیستی عێراقییەو دەوڵەتی یاساش لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەی هاوشێوەن، بەڵام ئێمە هەندێ تێبینیمان لەسەر ناوەڕۆكی ئەو پرۆژە یاسایانە هەیە بەتایەتی پرۆژە یاساكەی لیستی دەوڵەتی یاسا.

ناوبراو گوتیشی: پرۆژەكەی دەوڵەتی یاسا تایبەتە بە ریشەكێشكردنی بەعس، بەڵام لە ناوەڕۆكەكەیدا ئاماژە بە بوونی بزوتنەوەی رەگەزپەرستی نەتەوەیی كراوە لە عێراق كە ئێمە بە دووری نازانین كە مەبەست لێی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە بۆیە بەنیازین گفتوگۆو دانیشتن بكەین بۆ ئەوەی تێبینیەكانمان لەمبارەیەوە بدەینە لایەنی ئامادەكاری پرۆژەكە بەهەمان شێوە تێبینیمان لەسەر پرۆژەكەی لیستی عێراقیەش هەیە .

ئەو ئەندامە كوردەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشی: ئێمە هەوڵ دەدەین بە كۆكەرەوەی سەرجەم ئەو یاسایانە یاسایەكی پوخت و باشی لێ دەربچێت بۆ سوودی هەموو لایەك.

هەواڵی پەیوەندیدار