٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەرایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و سەنتەری تایبەتی ئەمریكا بۆ زمانی ئینگلیزی و هونەرە جوانەكان پۆلێكی نوێی پرۆگرامی ئەكسێسی زمانی ئینگلیزیان لە سلێمانی دەستپێكرد

سەرچاوە: KDP.info

لە ڕێكەوتی 8ی مایسی 2013 حكومەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەستپێكردنی پۆلێكی نوێی پرۆگرامی ئەكسێسی زمانی ئینگلیزی لە سلێمانی ڕاگەیاند. 75 قوتابی سلێمانی بەشداری لە پرۆگرامەكەدا دەكەن، كە لەلایەن رێكخراوی خۆجێیی ناحكومی سەنتەری تایبەتی ئەمریكا بۆ زمانی ئینگلیزی و هونەرە جوانەكان و بەهەماهەنگی لە گەڵ كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە بەڕێوە دەبرێت. قوتابیەكان و باوانیان و مامۆستایان و نوێنەرانی كۆمپانیا سپونسەرەكان و نوێنەری زانكۆی سلێمانی و بەرپرسانی حكومی و هونەرمەندان بەشداری ئاهەنگی دەستپێكردنەكەیان كرد كە لە لایەن بەشی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانییەوە میوانداری كرابوو.

ئەمە دووەمین گروپە بەشداری لە پرۆگرامی ئەكسێس دەكەن لە سلێمانی.  پرۆگرامی ئەكسێس دەرفەت بۆ قوتابیانی سلێمانی نێوان 13 بۆ 20 ساڵ دەڕەخسێنێت، بۆ راهێنانی زمانی ئینگلیزی، راهێنان بۆ قسەكردن لە شوێنی گشتی،  بەهێزكردنی كەلتوری و گەشەپێدانی سەركردایەتی و چالاكییەكانی خزمەتكردنی كۆمەڵگا. پرۆگرامەكە لە لایەن نوسینگەی خوێندن و كەلتوری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە، وە لە رێگەی نوێنەرایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە لە عێراق كۆمەك دەكرێت. پرۆگرامەكە هەروەها هەوڵی ئەوە دەدات رۆحی تێكەلاوبوونی كۆمەڵگا دروست بكات و توانای سەركردایەتی گەشەپێبدات لە نێوان بەشداربووەكاندا.

تەمویل كردنی پرۆگرامی ئەكسێس لە سلێمانی دەرخەری پابەندی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە بۆ هاندان و بەهێزكردنی گەنجانی عێراق لە سەرانسەری وڵاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار