٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک: مالیکی دەترسیت متمانەی لێوەربگیرێتەوە بۆیە ئامادەنییە بێتە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ سیروان ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: نوری مالیکی لە مەلەفی ئەمنی  سەرکەوتوو نەبووە و فەشەلی ھێناوە، بۆیە دەیەوێ بۆ پەردەپۆشکردنی کەموکوڕییەکانی پەرلەمان خەتابار بکات و تۆمەت ئاراستەی پەرلەمان دەکات.

سیروان ئەحمەد گوتیشی: نوری مالیکی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکردووە و کۆمەڵێک وەزیری لە خۆی کۆکردۆتەوە کە ئەو خوروقاتە ئەمنییەی روودەدات بیخاتە ئەستۆی وەزیرەکان و خۆی لی بەدوور بگریت کەوا پێشانبدات ئەوان بەرپرسیارن، لەکاتێکدا خۆی تاکلایەنە بڕیاردەدات و ھەموو دەسەڵاتەکانی قۆرغ کردووە.

ئەحمەد رونیشیکردةوە، پەرلەمان دەنگی جەماوەرە، بەڵام مالیکی دەنگی جەماوەری کپ کردووە بەوەی رێگا نادات پەرلەمان پڕۆژ یاساکان پەسەند بکات، چونکە بەپێی دەستور 10پەرلەمانتار بۆی ھەیە پرۆژە یاسا پێشکەش بکات ، بەڵام ئەو سکاڵای لەدادگای فیدرالی تۆمارکردووە و رێگری لە پەرلەمانتاران دەکات پڕۆژە یاسا پێشکەش بکەن، بۆیە دەیەوێ بەم شێوەیە پەرلەمان تۆمەت بار بکات کە بڕیار نادات بۆ ئەوەی کارەکانی خۆی بکات و دەیەوێ بەم رێگایە پەردەپۆشی کەموکوڕییەکانی خۆی بکات.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند: مالیکی نایەتە پەرلەمان، چونکە لە مەلەفی ئەمنی سەرکەوتوونەبووە و دەترسێت متمانەی لێوەربگیرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار