٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوا دەكرێت وەزارەتی تەندروستی داوا لە پزیشكان بكات بەڕادەیەكی كەمتر دەرمان بدەن بە نەخۆش

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا دەڵێت: داوامان لەوەزارەتی تەندروستی كردووە چاودێری زیاتر دەرمانخانەكان بكات هەروەها داوا لە پزیشكان بكات بەڕادەیەكی كەمتر پشت بە دەرمان ببەست و دەرمان بدەن بە نەخۆش.
د. رێباز فەتاح سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ kdp.info گوتی: لە ماوەی رابردوودا لەمیانەی كۆبوونەوەی لیژنەكەمان لە گەڵ بەرێوەبەرانی وەزارەتی تەندروستی لەسەر چەند پرسێكی گرنگی تەندروستی قسەمان كرد و چەند داواكارییەكمان پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستی كرد كە یەكێك لە گرنگترین داواكارییەكان بریتی بوو لەوەی وەزارەتی تەندروستی كاری زیاتر بكات لە رووی چاودێریكردنی بازاڕەكانی دەرمان و دەرمانخانەكانی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ژمارەی تیمە چاودێرەكانی زیاتر بكات.
ناوبراو گوتیشی: هەر لەمیانەی ئەو كۆبوونەوەو گفتوگۆیەدا داوامان كرد وەزارەتی تەندروستی پزیشكان هان بدات بۆ ئەوەی بەو رادەیەی ئێستە هەیە پشت بە بەكارهێنانی دەرمان نەبەستن، چونكە لە رووی زانستی تەندروستییەوە بەكارهێنانی دەرمان بەشێوەیەكی زۆر و درێژخایەن دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش.

هەواڵی پەیوەندیدار