٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بوو بە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.info راگەیاند: ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی تێکچونی رەوشی ئەمنی وڵات کۆبووە، بەڵام بەھۆی تەواو نەبووی نیسابی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە گۆڕا بۆ کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری.
د.رزگار گوتیشی: پێویستە بۆ تەواوبوونی نیسابی یاسایی 163ئەندام بەشداربن لەکۆبوونەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ141  ئەندام بەشداربوون بۆیە رێژەی یاسایی تەواو نەبوو.
ئەوندامەی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکە چەندین راپۆرت لە بارەی رەوشی ئەمنی ئێسته‌ی عێراق خوێندرایەوەو و ھەموو لایەک کۆک بوون لە سەر ئەوەی کە پێویستە سنورێک بۆ ئەو ھەموو کرده‌وە تیرۆستییە دابنرێت و رێگاچارەیەک  بدۆزرێتەوە بۆ کەمکردنەوەیان.
دوای ئەوەی لە ھەفتەی رابردوو چەندی تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق روویاندا و لە ئاکامدا بەسەدان کەس بوونە قوربانی، دواتر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی کرد بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ولات، بەڵام ھەر زوو لیستی دەڵەتی قانوون رایگەیاند، کە ئەوان بەشداری لەو کۆبوونەوەیە ناکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار