٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاژانسی میهری ئێران : مەشایی و رەفسەنجانی لە هەڵبژاردنەکان دوورخرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئێران - KDP.info  / بەپێی هەواڵی ئاژانسی میهری ئێرانی. ئەنجوومەنی چاکسازی دەستووری ئیران ، کاندیدکردنی   هاشمی رەفسنجانی سەرۆکی پیشووی کۆماری ئیسلامی ئیران و رەحیم مەشایی راوێژکاری سەرۆک کۆماری  کارتەوابووی ئێران ئەحمەدی نەژاد، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆمار رەتکردۆتەوە، ئاژانسی میهری ئێرانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە رەفسەنجانی و  مەشایی  بەبریاری ئەنجوومەنی چاکسازی دەستووری ئیران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دوورخراونەتەوە و رێگا بە 8 کەسی دیکە دراوە کە لە نێوانیاندا سەعید جەلیلی گەورە دانوستکاری  ئەتۆمی ئێران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئەمنی نەتەوەیی و  مەحمەد باقر قالباییف  سەرۆکی شارەوانی تاران و عەلی ئەکبەر ولایەتی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران و غولام عەلی حەداد سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی ئێرانی تێدایە،  هاشمی رەفسەنجانی ئێستا کە سەرۆکی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئەرکی  ئەنجومەنەکەی ، کاری راوێژکارییە بۆ رابەری باڵای کۆماری ئیساڵامی ئیران عەلی خامەنیی کە خاوەن پیگەیەکی بەهێزی لە نێو خەڵکی ئێران هەیە، لە ساڵەکانی 1989 تا  1997  سەرۆک کۆماری ئێران بووە  و چەندین پۆستی دیکەی سیاسی بەرێوە بردووە ، رەفسنجانی  لە ساڵی 2005 لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بەرامبەر بە ئەحمەدی نەژاد شکستی خوارد ، کەسی دووەمی دوورخراوەش  ئەسفەندیار رەحیم مەشایییە ئەوێش  بەکەسێکی نزیک لە  مەحمود ئەحمەدی نەژاد  سەرۆک کۆماری کارتەوابووی ئێران ناسراوە و لەلایەن ئەحمەدی نەژادەوە بەتوندی پشتگیری لیدەکرێ، لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە نافەرمییە ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران  لە تارانی پایتەخت کەوتونەتە ئامادەباشییەوە مەترسی ئەوە لەئارادایە لەگەل راگەیاندنی  ئەو بریارەی ئەنجوومەنی چاکسازی دەستووری ئیران لەلایەن جەماوەرەی رەفسنجانی مەشاییەوە  پشێوی دروست بێت،  بریارە  سبەینێ چوارشەممە ئەنجوومەنی چاکسازی دەستووری ئیران بریاری کۆتایی لیستی کاندیدکراوانی هەڵبژاردەنی سەرۆکایەتی ئاشکرا بکات

هەواڵی پەیوەندیدار