٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوجێفی : سکاڵای یاسایی لەدژی مالیکی تۆماردەکەم

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info  / لەكۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كە پێش دەستپێكردنی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند : كە ئەنجوومەنی نوێنەران سكاڵای یاسایی لەدژی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراقی تۆمار دەكات، لەبەرامبەر  ئەو سوكایەتیكردنەی کە  بە پەرلەمان و شەرعییەتی پەرلەما ن  کردووە و هاوکات هان  ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشی داوە تا   بەشداری  لەدانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنەی نوێنەران نەكەن، هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆنگرەکەدا نوری مالیکی  تۆمەتبار  كرد بەوەی، کە خۆی لەئەنجوومەنی نوێنەران بەبەرزتر دەزانێت. لە کاتێکدا هەر پەرلەمانی عێراق بووە کە شەرعییەتی بەو  داوە،  ئوسامە نوجێفی راشیگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراوە و وەسفكردنی وەك هاندەرێك بۆ توندوتیژی و تایفەگەری لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە، سوكایەتیكردنە بەپەرلەمان و تەواوی گەلی عیراقدا. ئەمەش جیگای قبوڵکردن نییە، هەروەها نوجیفی ئاماژەی بەوەش داوە: کە هاندانی پەرلەمانتاران لەلایەن مالیكیەوە بۆ ئەوەی بەشداری دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران نەكەن و، دواتریش تۆمەتباركردنی پەرلەمان، شتێکی نایاساییە و بۆیە ئەم هەڵسوکەوتەی مالیکی  مافی ئەوەیان پێدەدات بەپێی ماددەكانی (224) و (364) سكاڵای یاسایی لەسەر نوری مالكی تۆمار بكەن. سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکدا کە ئەمرۆ لە بەغدا سازی کرد ،دووپاتیكردەوە كە مالیكی بەخۆبەزلزانیەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە، لەكاتێكدا ئەنجوومەنی نوێنەران شەرعیەتی بەو  داوە و رایسپاردووە  تا دەسەڵاتی جێبەجێكردن بەڕێوە ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار