عێراق 17 هەزار بەندکراوی دەست بەسەر ئازاد کران

عێراق - KDP.info / بە بریاری دادگاکانی عیراق ، پتر لە 17 هەزار بەندکراوی دەست بەسەر ئازادکران و کەیسی هەزاران بەندکراوی دیکەی دەست بەسەریش، بۆلێکۆلینەوە هەڵدراونەتەوە، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق رایگەیاند ، له‌مانگی نیسانی رابردوودا 17 هه‌زار دەستبەسەر لە بەندیخانەکان دوای یەکلابوونەوەی کەیسەکانیان لەلایەن دادگاوە ئازاد كراون. ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئەوەشی خستۆتەروو: کە به‌ته‌نها له‌مانگی نیسانی رابردوودا، 17 هه‌زار راگیراویان ئازاد كردوه و ژماره‌ی دەستبەسەرکراوەکانێش له‌مانگی نیساندا ده‌گاته، 29 هه‌زار و 74 كه‌س و كه نزیكه‌ی 12 هه‌زاریان دۆسیه‌كانیان له‌مانگی ئازاردا له‌لایه‌ن دادگاوه لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واویان له‌سه‌رکراوە. لە به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئاماژە بەوەشدراوە، کە به‌پێی ئاماره‌كانی مانگی رابردوو، دۆسیه‌ی نزیكه‌ی 16 هه‌زار و 617 راگیرا‌و كۆتایی پێهاتووه‌و دۆسیه‌ی 3 هه‌زار و 212 راگیراوی تریش له‌دادگا ماوه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت له‌م مانگه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واویان بۆ بكرێت‌و دواتر ئازاد بكرێن.




