ئۆتۆمبێلیکی ھێزی پێشمەرگە لەسەر رێگای موسڵ توشی رووداوێکی ھاتوو چۆ دەبێت

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی ھێزی پێشمەرگە لەسەر رێگای قەرەقوشی سەر بە پارێزگای موسڵ توشی روداوێکی ھاتوو چۆ دەبێت و پێشمەرگەیەک بە سەختی برێنداربوو.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئۆتۆمبێلەکەی ھێزی پێشمەرگە لە گەڵ ئۆتۆمبێلیکی دیکە پێکیانداداوە، لەئاکامدا پێشمەرگەیەک بەسەختی برینداربوو و لە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش دوو کەس برینداربوونە.
مەموزینی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی موسڵ کران و ژیانی پێشمەرگەکەش لەمەترسیدایە.




