٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەنھا لەم مانگە چوار مالی کورد لەجەلەولا لەترسی ھەڕەشەی تیرۆرستان کۆچیان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا- تایبەت بەKDp.info/ کامەران محەمەد بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا بەkdp.info رایگەیاند: رەوشی ئەمنی جەلەولا زۆر ئالۆزە و ھێزە ئەمنییەکان بەردەوام لە ئینزار دانە وھاوڵاتیانیش بەردەوامن لەترس ودلەراوکێدانە.
کامەران محەمەد گوتیشی: تەنھا لەماوەی ئەم مانگەدا چوار مالی کورد لەترسی ھەڕەشەی تیرۆرستان جەلەولایان جێھێشتووە.
محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردو گروپێکی چەکدار هێرشیانکردوتە سەرخالێکی پشکنینی سوپای عێراق لە ناوچەی تبجی سەر بەجەلەولا، لەئاکامدا شەر لەنێوان ھەردوو لارویدا وسەربازێک برینداربووە.
ناوبراو راشیگەیاند، ھەر شەوی رابردو بۆمبێکی چێندراو لەنزیک مزگەوتێک دانرابوو تەقیەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار