دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم دەبێتە دەستەیەکی سەربەخۆ

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ بە مەبەمستی پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان، دەستەی گەشتوگوزار پڕۆژە یاسایەکی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی دەستەی گەشتوگوزار ببێتە دەستەیەکی سەربەخۆ.
لەمبارەیەوە نادر رۆستایی گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: پرۆژە یاسایەکیان ئامادەکردووە و پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن بۆ گفتوگۆکردن و بە پێی ئەو پرۆژە یاسایایە دەستەی گەشتوگوزار دەبێتە دەستەیەکی سەربەخۆ و جیادەکرێتەوە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان.
نادر رۆستایی گوتیشی: مەبەستی ئەوان لە پێشکەشکردنی ئەو پرۆژە یاسایە بۆ پێشخستنی کەرت گەشتوگوزارە لە ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەگەر دەستەی گەشتوگوزار ببێتە دەستەیەکی سەربەخۆ دەسەڵاتی فراوانتر دەبێت و بودجەی تایبەتی بەخۆشی دەبێت.
بەپێی ئامارێکیش تەنیا لە ساڵی 2012نزیکە2ملیۆن و200ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.




