٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوزخورماتوو..لەئەنجامی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێل نزیکەی60 کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو- تایبەت بەkdp.info/ سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دوزخورماتوو ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێل لە دوزخورماتوو تەقیەوە، لە ئاکامدا 57کەس شەھید و برینداربوون.

ئەو سەرچاوەی ئاسایشی دوزخورماتوو کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە   kdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی بەیانی دوو ئۆتۆمبێل یەک لە دوای یەک لە گەرەکی شوھەدا کە دانیشوانەکەی زۆرینەی تورکمانن تەقیەوە، لە ئاکامدا4کەس گیانی لەدەست دا و   53کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەی قوربانیان زەرەرێکی زۆری مادیش بە خەڵکی ئەو گەرەکە کەوتووە. ھەروەھا سەرچاوەکە راشیگەیاند: بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و ژمارەیەکیشیان برینەکانیان سەختە.

هەواڵی پەیوەندیدار