٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیونی چارەسەری پرسی كورد لەگەڵ شوان پەروەریش كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/  لە چوارچێوەی كار و چالاكییەكانی خۆیدا كۆمسیونی چارەسەری پرسی كورد رۆژی دوو شەممە رایگەیاند كە لەگەڵ هونەرمەند شوان پەروەریشدا كۆ دەبێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاوی كردەوە كە كۆمسیونی چاودێری كردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە چوارچێوە كار و چالاكییەكانی خۆیدا لە گەڵ هونەرمەندی كورد شوان پەروەریشدا كۆ دەبێتەوە و بیروڕای ناوبراویش سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەركردنی پرسی كورد وەردەگرێت.

كۆمسیونی چاودێری كردنی قۆناغی چارەسەركردنی پرسی كورد هەروەها بڕیاری داوە كە لە گەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتە ناودارەكانی كورد و توركیش كۆ ببێتەوە و بیروڕایان سەبارەت بەم قۆناغە وەربگرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار