٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیماننامەی هەولێر لە ژێر مەترسی هەڵوەشاندنەوەدایە

سەرچاوە: KDP.info

قامیشلو- KDP.info/  دوای ئەوەی كە هێزە چەكدارەكانی سەر بە پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستاندا ژمارەیەك زۆر لە ئەندامانی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا ( ئەلپارتی) یان دەستگیر كرد، دەستەی باڵای كوردی داوای لە پەیەدە كرد كە ئەم گیراوانە ئازاد بكات، بەڵام پەیەدە تا ئێستە هیچ وەڵامێكی ئەم داواكارییەی نەداوەتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی جڤات بڵاوی كردووەتەوە كە لە رۆژانی رابردوودا هێزە چەكدارەكانی سەر بە پەیەدە ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی پارتی دیموكراتی كورد لە سوریایان دەستگیر كردووە و سەرەڕای هەوڵدانی لایەنە جیاجیاكان بۆ ئازاد كردنی ئەم گیراوانە، بەڵام پەیەدە و هێزە چەكدارەكانی پەیەدە تا ئێستە ئەم گیراوانەیان ئازاد نەكردووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی ئەلپارتی جەختیان لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە رەفتارەكانی پەیەدە هۆكارن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی هەولێر كە لە ژێر چاودێری سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی دا لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستاندا مۆر كرابوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار