٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەوشی تاقی كردنەوەكانی كۆمەڵگەی كاوە و دەشتی هەولێر و پەروەردەی هەولێر بەسەردەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -  KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەیی و بە دواداچوون بۆهۆڵەكانی تاقی كردنەوەی وەرزی دوەمی پۆڵە ناكۆتاییەكانی هەردوو قۆناغی ئامادەیی و بنەڕەتی كە رۆژانە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقی كردنەوەكان درێژەی هەیە لەسەرجەم پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر، بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری بەرێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و شاندێكی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سەردانی سنوری پەروەردەی دەشتی هەولێری كرد و  لە نزیكەوە لە هەریەك لە ناحیەی قوشتەپە و كۆمەڵگەی كاوە وهەریەك لەو قوتابخانەكانی رازاوی بنەڕەتی كچان و بەیانی بنەڕەتی تێكەڵاو و نازی بنەڕەتی كچان و ئامادەیی قوشتەپەی كوڕان و دواناوەندی ئەرێزی تێكەڵاو لەكۆمەڵگەی كاوە و قوتابخانەی گرد مەلای بنەڕەتی لە گوندی گرد مەڵا و دواناوەندی كانی بزرەی تێكەڵاو لە گوندی كانی بزرە و قوتابخانەی بیستانەی بنەڕەتی تێكەلاو لە گوندی بیستانە و دواناوەندی مورتكەی گەورەی تێكەڵاو لە گوندی مورتكەی لە سنوری پەروەردەی ناوبراو بەسەر كردەوە.

 لەلایەكی دیكەشەوە لە ناو شاری هەولێر هەریەك لە قوتابخانەكانی ئامادەیی پیشەسازی هەولێری كوڕان و ئامادەیی پیشەسازی كارەبای كچان و ئامادەیی چوارچرای كچان و قوتابخانەی دانای بنەڕەتی و بامۆكی بنەڕەتی و كەرنەڤاڵی بنەڕەتی لە سنوری پەروەردەی هەولێر بەسەركردەوە بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتەكانی هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكان و گونجانی كەشێكی ئاڕام بۆ هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكان لە لایەن مامۆستایانی قوتابخانەكانەوە و دواتریش هۆڵەكانی پشكنینی دەفتەری قوتابیانی بەسەركردەوە داوای لە مامۆستایان كرد، كەوا بە ویژدانەوە مامەلە لە گەڵ نمرەكانی قوتابیان بكەن و هەوڵ بدەن باشترین كەشیان بۆ بخولقێنین و هیچ كێشەو تەگەریەك لە بەردەم تاقی كردنەوەكان دروست نەبێت.  گرنگی زیاتر بە قوتابییەكان بدرێت بۆ ئەوەی قۆناغەكانی خوێندن بەسەركەوتوویی ببڕن و ساڵی داهاتوو لە قۆناغێكی تر بن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار