پەرلەمان پڕۆژە یاسای پاراستنی تەندروستی دەروونی پەسەند کرد

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: پڕۆژە یاسای پاراستنی تەندروستی دەرونی لەسەرهتاوە 56مادەبوو، بەڵام دوای ئەوەی دارشتنەوە لەلایەنی ھەردوو لیژنەی یاسایی وتەندروستی بۆ کراو لە ئەنجامی گفتوگۆی ئەندامانی پەرلەمان ھەندێک لەمادەکان لابران وھەندێکیش لێکدران بۆیە کرا بە45مادەو ئەمڕۆ پەسەند کرا.
د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: ئەم پڕۆژە یاسایە پڕۆژەیەکی گرنگە ، چونکە باس لەمافی نەخۆش دەکات، تایبەت ئەوانەی نەخۆشی دەرونیان ھەیە و ئەنجوومەنێکیش پێکدێت بۆ چاودێریکردنی نەخۆشانی دەروونی.
وەرتی رونیشیکردهوە،ھەر بەپێی ئەو پرۆژە یاسایە سزاش دانراوە بۆ ئەو کەسانەی کە پێچەوانەی حوکمەکانی ئەو پرۆژە یاسایە ئەجولێنەوە ، بۆنمونە ئەوانەی نھێنی نەخۆشی دەروونی بڵاو دەکەنەوە و ئەو دکتۆرانەی راپۆرتی ناواقعی بلاودەکەنەوەو ئەوانەی دەرمانی خراپ بەکار دێنن بۆ ئەو نەخۆشانە ، ئەمانە سزادەدرێن ھەم غەرامە وھەمیش زیندانی دەکرێن.




