وەزارەتی پەروەردە داوا دەکات ئەو کەسانەی خاوەن بروانامەی کۆلیژی پەروەردەی کراوەن سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگاداریەک بڵاو دەکاتە کە کۆپییەکی بۆ kdp.infoنێردراوە و تێدا ھاتوو، داوادەکەین ئهو مامۆستا و فەرمانبەرانهی کە بروانامەی کۆلیژی پەروەردەی کراوەیان ھەیە سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی پەروەردە گشت ئەو مامۆستا و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە کە بڕوانامەی کۆلیژی پەروەردەی کراوە (کلیە التربیە المفتوحە) بەدەست ھێناوە، سەردانی بەرێوەبەرایەتی خۆیەتی لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە لەماوەی رۆژانی 21/5تاکو 30/5/ 2013بکەن، لەگەڵ ھێنانی وێنەیەکی کۆپی بڕوانامەکەیان




