گرووپی دۆق شارتەر لە یادی دامەزراندنیدا ئەلبوومی یەکی شەش دەکاتە دیاری

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ شێرزاد رەسوڵ فەقێ سەرپەرشتیاری گروپی دۆق شارتەر بۆ ھونەری منداڵان بەkdp.infoراگەیاند: گرووپی دۆق شارتەر بۆ ھونەری منداڵان, لە یادی 10ساڵەی تەمەنی گرووپەکەی و 1/6ی رۆژی جیھانیی منداڵان, ئەلبوومی یەکی شەش دەکاتە دیاری بۆ منداڵانی کوردستان, کە ئەلبوومەکە پێکھاتووە لە شەش ڤیدیۆ کلیپ, لەوانە: وانەی جوگرافیا, سمبۆرە, 10ھەڵپەڕکێی کوردی, ڕۆژی خۆشی, سیلاھۆن, یەکی شەش, کە موزیکی سەرجەم ئەم گۆرانییانە لەلایەن توانای خاڵە حەمرین دانراوە, لەلایەن ڕێباز رواندزییەوە کاری مۆنتاژی بۆکراوە.
شێرزاد رەسوڵ فەقێ گوتیشی:لەناو ئەو ئەلبوومەدا گۆرانیی یەکی شەش ھەیە کە تایبەتە بە 1/6ی رۆژی جیھانیی منداڵان, کە لە ھۆنراوەی عەبدولوەھاب شوانی و گوتنی لەلایەن ھەکار حەسەن و یاد سەباح ڕەنجدەر و زیلان سەعیدە, لە وێنەگرتنی ئارام لالۆ و لە تەکنیکی مەحمود ئەحمەدە, کاری دەرھێنانی سەرجەم ئەم بەرھەمانە لەلایەن ھۆگر ئەحمەد کراوە.
ھەروەھا شێرزاد رەسوڵ فەقێ سەرپەرشتیاری ئەم بەرھەمانە راشیگەیاند: لە 1/6ی رۆژی جیھانیی منداڵان جگە لەم ئەلبوومە بە بۆنەی یادی داگیرساندنی مۆمی تەمەنی 10ساڵەی گرووپەکەمان پیشانگەیەکی ئەرشیفی گرووپی دۆق شارتەر دەکەینەوە, کە تێیدا پوختەیەک لە ئەرشیفی 10ساڵەی گرووپەکە پیشان دەدرێت. ھەروەھا چەندین نمایشی زیندوو لەلایەن ئەندامانی گرووپ پێشکەش دەکرێت.




