٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆیەکەمجار لە ھەرێمی کوردستان وتاری ھەینی مزگەوتێک بەزمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای کرانەوەی ھەرێمی کوردستان بەڕوی جیھاندا و بەھۆی بوونی سەدان کۆمپانیای بیانی و ھەزاران کرێکاری موسڵمانی بیانی لەشار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان کە کوردی و عەرەبی نازانن ، وەزارەتی ئەوقاف رەزامەندی پیشاندا کە وەک ھەنگاوی یەکەم لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی وتاری ھەینی بەزمانی ئینگلیزی پێشکەش بکرێت.

 بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف گوتیشی: بۆ ئەو مەبەستە  کامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی رۆژی دووشەممە 20/5/2013بەفەرمانێکی رەسمی رەزامەندی دەربریوە لە مزگەوتی (ھاوکاری)لەگەرەکی(ئازادی)شاری سلێمانی وتاری ھەینی بەئینگلیزی پێشکەش بکرێت بۆ ئەو کرێکار و خاوەن پیشە و کۆمپانیا بیانییە موسڵمانانەی کە لەشارەکە کاردەکەن و زمانی کوردی نازانن .

مەریوان نەقشبەندی تەئکیدی کردەوە ئەم ھەنگاوە جگە لەوەی بەجێگەیاندنی مافێکی رەوای ئەو موسڵمانانەیە کە کوردی و عەرەبی نازانن لەھەمان کاتیشدا یەکەم ھەنگاوی لەم شێوەیە لەھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراستتدا کە وتاری ھەینی لەمزگەوت بەزمانی ئینگلیزی بێت

هەواڵی پەیوەندیدار