٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مالیکی :سوننەکان ناتوانن بەهێز هەرێمی سوننە رابگەیەنن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا  - KDP.info  / ئێوارەی ئەمرۆ نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوا له‌ په‌رله‌مانتاران کرد، ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران  نه‌بن و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بە بەشدار لە تێکچوونی رەوشی ئەمنی عێراق لە قەڵمدا ، له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌  له‌ به‌غدا سازی کرد، نوری  مالیکی رایگه‌یاند:  لێرە بەپێوستی دەزانم   داوا لە په‌رله‌مانتاران بکەم ، سبه‌ینێ به‌شداری له‌ كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی نەکەن ، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ توندده‌كاته‌وه ‌و  ئەوەش خواستی ئێمە نییە ، پەرلەمان هاوبەش بووە لە لە تێکچوونی رەوشی ئەمنی عێراق،سەرۆک وەزیرانی عێراق ، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیكرد؛ سبه‌ینێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ حه‌سانه‌ی یاسایی له‌و سیاسیانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ كه‌ به‌شداری كاری توندوتیژی ده‌كه‌ن یاخود نا .مالیكی سه‌باره‌ت به پرسی بە‌ هه‌رێمکردنی ناوچە سوننه‌كان رایگەیاند : بۆ بەهەرێمکردنی ناوچە سوننەکان ده‌گه‌رێینه‌وه‌ بۆ ده‌ستور ، ئه‌گه‌ر  رێگه به‌ پێكهێنانی هه‌رێمێك ده‌دات، ئەو کات ئێمە  پێشوازی لێده‌كه‌ین و با بفه‌رموون رایبگه‌یه‌نن .ئەگەر نا راگەیاندنی بەهەرێمکردنی ناوچەکانی سوننە لە رێگای هێزەوە ئەوە نابێت ،  ئه‌گه‌ر سونه‌كان بیانه‌وێت به‌هێز هه‌رێمێك پێكبهێنن ئه‌وا ناتوانن به‌ هێز ئه‌نجامی بده‌ن .
 

هەواڵی پەیوەندیدار