لە بەحرین 9 هاوڵاتی شیعە سزای بەندکرنیان بۆ دەرچوو

بەحرین - KDP.info / نۆ هاوڵاتی شیعەی بەحرین بە تۆمەتی پێلاندانان بۆ تەقاندنەوە یاریگای تۆپی پێ سزای بەندکردنیان بۆ دەرچوو، لە بەحرێن رۆژنامەی وەتەن یاشکرای کرد: کە دادگای تاوانەکانی باڵای ئەو وڵاتە ،سزای بەندکردنی، بەسەر نۆ هاوڵاتی شیعە دا سەپاند، بە تۆمەتی پلاندانانیان، بۆ تەقاندنەوەی یاریگایەکی تۆپی پی کە چەند مانگێک بەر لە ئێستا، خولی کەنداوی عەرەبی 21 تێدا سازکرا،رۆژنامەی وەتەن کە رۆژنامەیەکی فەرمی بەحرێنە، بڵآویکردەوە، ئەمرۆ دووشەممە دادگای تاوانەکانی باڵا، نۆ هاووڵاتی بەحرینی شیعەی سزادا، بە تاوانی پلاندارشتن بۆ تەقاندنەوەی یاریگایەکی تۆپی پی لە بەحرین کە تێدا خولی تۆپی پی کەنداوی 21 تێدا بەرێوە چوو،رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە: کە سزای هەریەکە لەو تاوانبارانە لە نێوان 10 ساڵ و 15 ساڵی تێدایە، 6 لە تاونبارانەش لە دەرەوەی بەحرێنن و بەشێوەیەکی غیابی، لەلایەن دادگاوە سزایان بۆ دەرچووە .




