رەوتی سه‌در: مالكی باشتره به‌ڕێز و حورمه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵات جێ بهێڵێت
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به رەوتی سه‌دری داوا له نوری مالكی دەكات باشتره به رێز‌و حورمه‌ته‌وه واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌یشته قۆناغی لێپرسینه‌وه ئه‌وه چه‌ندین پێشێلكاری ده‌ستوری له دژی مالكی هه‌ن كه ده‌بنه هۆی ئابڕووچونی.
حسێن مه‌نسوری په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌حراری سەر بە رەوتی سەدر رایگەیاند: ئێمه داوا له مالكی ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌نده ده‌ست به كورسیه‌كه‌دا نه‌گرێت و پێش ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵدا بكرێت به رێز‌و حورمه‌ته‌وه پۆسته‌كه‌ی جێ بهێڵێت باشتره.




