زمانی كوردی كەوتە نێو ئایفۆنیشەوە

دیاربەكر- KDP.info/ گەنجێكی كوردی باكووری كوردستان لە هەنگاوێكی بێ وێنەدا توانی كە بەرنامەكانی موبایلی ئایفۆن وەرگێڕی سەر زمانی كوردی بكات و زمانی ئایفۆن بكاتە كوردی.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاوی كردۆتەوە كە بە بۆنەی جەژنی زمانی كوردییەوە گەنجێكی كورد بە ناوی جەلال گوگەر لە دیاربەكر پانێل و هەر هەموو بەرنامەكانی موبایلی جۆری ئایفۆن وەرگێڕی سەر زمانی كوردی كردووە و بەمجۆرە زمانی ئەم موبایلەشی كردووە بە كوردی.
جەلال گوگەر باسی ئەوەی كردووە كە دوای دوو مانگ هەوڵدان توانیویەتی بەرنامەكانی ئایفۆن وەرگێڕی سەر زمانی كوردی بكات و یەكەمین ئایفۆنی كوردیش بخاتە بازارەوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە جەلال گوگەر لە ساڵی 2005دا بۆ یەكەمینجار پانێلی مۆبایلی نوكیای وەرگێڕی سەر زمانی كوردی كردبوو.




