ئەردوغان: رەنگە ساڵی داهاتوو سێ هەڵبژاردنی گرنگ لە توركیا بكرێت

واشنتۆن- KDP.info/ لە چوارچێوەی سەردانەكەی خۆی بۆ ئەمریكا، سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان ئەمرۆ لە میانەی وتووێژێكی كراوەی خۆی لەگەڵ گرووپێك لە رۆژنامەنووسەكاندا باسی چەندین مەسەلەی گرنگی كردووە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی گواستییەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان سەبارەت بە داهاتووی توركیا گوتوویەتی: لە ساڵی 2014دا دوو هەڵبژاردنی گرنگ ساز دەكرێت. یەك لەم هەڵبژاردنانە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیایە و ئەوی دیكەیشان هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی توركیان.
سەرۆك وەزیری توركیا سەبارەت بە هەڵبژاردنی سێیەمیش ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا سەبارەت بە ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا نەتوانن لە كاتی دیاریكراودا بگەنە ئەنجام و دەستوورێكی نوێ ئامادە بكەن، ئەوا پارتی داد و گەشە پێدەان ئەو رەشنووسەی كە بۆ دەستووری توركیا ئامادەی كردووە دەباتە پەرلەمان و دواتر دەیخاتە رێفراندومەوە.




